بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پارتی یەکێتی دیمۆکراتیک بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک گوشارەکانی تورکیا لە سەر سوید بۆ ئەندامێتی ئەو وڵاتە لە ناتۆی ئیدانە کرد.
پەیەدە ڕایگەیاندووە کە تورکیا هەوڵ دەدات هەموو هێزەکان بەتایبەتی ناتۆ بەرەو لای خۆی ڕابکێشێت و لە شەڕ دژی کوردەکان بەکاریان بهێنێت.
هەروەها لە ئەو بەیاننامەدا هاتووە: ئێمە وەکوو پەیەدە ڕێز دادەنێین بۆ خەڵکی سوید و ناوەندەکانی کە ڕۆڵی گرینگیان لە ئاشتی و چارەسەری قەیرانی سووریا هەبوو.پارتی ئێمە هیچ پلانێکی بۆ خەساردان لە بەرژەونەدییەکانی سوید و خەڵکەکەی نییە و گوشارەکان لە سەر ئەو وڵاتە ئیدانە دەکەین.
Your Comment